ڕۆژی ٧ی حوزەیران، خۆپیشاندانێکی جەماوەری گەورە، کە بە گەورەترین خۆپیشاندان لە مێژووی نوێی سوید دا مەزەندە دەکرێ کە دەیان هەزار کەس تێیدا بەشداریان کرد، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، دژ بە جینۆسایدی خەڵکی مەدەنی غەزە لەلایەن ئیسرائیل و هەروەها پشتیوانی دەوڵەتی کۆنەپەرست و ڕاستڕەوی سوید لە ئیسرائیل، بەڕیخرا. رێکخستنەکانی حزب لە سوید بەشداری چالاکانەیان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد و چەند دروشم و پۆستەریان بە زمانەکانی سویدی و ئینگلیزی، بەرزکردبوەوە. خۆپیشاندەران خوازیاری دەستبەجێ ڕاگرتنی جینۆسایدی غەزە و هەڵگرتنی گەمارۆ بوون لەسەر خواردن و کۆمەکە مرۆییەکان کەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆیان خراوەتە سەر و رێگا نادرێ بگاتە خەڵکی غەززە.
شایەنی باسە لە پاڵ بەرزکردنەوەی دروشمی دژی شەڕ و کۆمەڵکوژی و بایکۆتی ئیسرائیلدا، دروشمی (کوشتنی ١٨ هەزار منداڵ بەرگریکردن لەخۆ نیە!) ، (فەلەستین! فەلەستین! مناڵی تۆ مناڵی منیشە)! لە دروشمە دیارەکانی ئەم خۆپیشاندانە بوون.
ئەم خۆپیشاندانە مەزنەی ستۆکھۆڵم نیشانەی دەرکەوتنی بزوتنەوەیەکی جەماوەری پێشکەوتوخواز و ئازادیخوازە کە سەرەڕای ڕیسواکردنی دەوڵەتی منداڵکوژ و کۆمەڵکوژی ئیسرائیل و سیاسەتە فاشیستیەکانی بەرامبەر بە خەڵکی فەلەستین، ھەروەھا نیشانیدا کە دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی سوید و ووڵاتانی تری ئەوروپا، نوێنەرایەتی جەماوەری ئازادیخواز ناکەن و ئەوە تەنها جەماوەری کرێکارو یەکسانیخواز و مرۆڤدۆستە کە بەرگری لە بەها ئینسانیەکان دەکات بەبێ ڕەچاوکردنی نەتەوەو ووڵات و رەنگی پێست و ….تاد.