دەرچووانی دانەمەزراوی پەیمانگاو زانکۆکان وەڵامی عەلی زەیدیان دایەوە کە دەیەوێ لەسەر حسابی قووتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و ستەملێکراو ژیانی حکومەتەکەی بەردەوام بکات و سامانی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیا هەڵتۆقیوەکانی بەرهەمی تاڵانی و گەندەڵی زیاتر و زیاتر بکات..
ئەو لێشاوە لە خەڵکی بێکار دەتوانێ پایەکانی حکومەتەکەی زەیدی بلەقێنێت.
دەبێ لەجیاتی دەستبردن بۆ نانی خەڵک دەست ببرێت بۆ سامانی دزەکانی دەسەڵاتدار و خاوەن کۆمپانیاکانی نزیکیان و مووچەو خانەنشینی خەیاڵیی بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمان و…..تاد…دەبێ کاری گونجاو بۆ ئەو هەزاران گەنجە بێکارە دابین بکرێ…یان ئەگەر کار نیە…دەبێ بیمەیەکی بێکاری تێرو تەسەلیان بۆ دابین بکرێ لەلایەن دەوڵەتەوە….
