مەراسیمی ناشتن و رێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی هاوڕێ مستەفا یونسی

    رۆژی ١٩ی سیپتێمبەر، بە بەشداری هاورێیان و دۆستانی حزب لە کەنەدا و منداڵەکان و کەسوکاری  و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاورێیان و دۆستانی هاوڕێ مستەفا لە شاری تۆرنتۆ مەراسیمی ناشتنی تەرمی هاورێ مستەفا یونسی، ئەندامی ڕاوێژکاری کۆمیتەی کەنەدای حزب کەسایەتی ناسراو و بەرجەستەی کۆمۆنیستی کرێکاری، بەڕێوەچوو. سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزنان لە کارو خەباتی هاوڕێ موستەفا بە سروودی ئەنتەرناسیۆنال دەستی پێکرد .

    پاشان (لەیلا یونسی )کچی هاوڕێ موستەفا و (خالید رەحیمی) لە جیاتی خێزانی هاوڕێ موستەفا قسەوباسیان کرد. دوای ئەوە فیلمێک سەبارەت بە ژیانی خەباتکارانەی هاوڕێ موستەفا نمایش کرا.

    هاورێ (سەردار عەبدوڵا حەمە ) ئەندامی کۆمیتەی کەنەدای حزب ووتەی کۆمیتەی کەنەدای پێشکەش کردو لەووتەکەیدا سەرەڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ هەردوو کچەکەی هاورێ مستەفا و بنەمالەکەیدا، باسی لە دەورونەخشی گرنگی هاوڕێ موستەفا کرد لە کارو هەڵسورانی ڕێکخراوەیی کۆمۆنیستی و بەتایبەتیش کۆمۆنیزمی کرێکاری کە مێژوویەکی دەیان سالەی ژیانی خەباتکارانەی ئەو هاورێیەمانی پێکدەهێنا. هەروەها ئاماژەی بەو ەکرد کە هاورێ مستەفا لەساڵی ٢٠٢٢ەوە درێژەدان بە کاری کۆمۆنیستی و حزبی خۆی لەناو ریزەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستاندا هەڵبژارد و سەرەنجام وەکو کادرێکی چالاك و ڕاویژکاری کۆمیتەی کەنەدای حزب و بەرپرسی شورای کادرانی حزبی لە دەرەوەی کوردستان کارەکانی ئەنجام دەدا. بێجگە لەوە بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمیتە بووە لەگەڵ رێکخراو و کەسایەتیە کرێکاری و کۆمۆنیستیەکانی کەنەداو هەروەها چەندین لێدوان و گفتوگۆی سیاسی بۆ میدیاکانی حزب و نزیك لە حزب ئەنجام داوە. پاشان  هاوڕێ (جەلال سەعید ) بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا پەیامی فیدراسیۆنی خوێندەوەو ئاماژەی بەوەکرد کە هاورێ مستەفا کەسێکی چالاک و هەڵسوراو بوو، ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری فیدراسیۆن بوو. لێبڕاوانە هاوکاری ئەو پەنابەرانە دەکرد کە تازە دەهاتنە کەنەداوە. دواتر، چەندین کەسایەتی و لایەنی سیاسی ئێرانی و عێراقی و هاورێی دێرینی هاوڕێ مستەفا قسەوباسیان کرد و ئاماژەیان بە مێژووی چەندین ساڵەی خەباتکارانەی هاورێ مستەفا کرد لەناو بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی ئێران و عێراقدا.

    شایانی ئاماژەیە کە دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە، لە کاتژمێر ٣ی پاش نیوڕەڕۆ تەرمی هاوڕێ موستەفا کە بە ئاڵای سوور داپۆشرابوو، بە بەشداری نزیکەی ٢٠٠ کەس بەرەو گۆڕستانی نزیک هۆڵی مەراسیمەکە لە Elgin mills memorial home  لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بەڕێکرا.

    هەر بۆ بەرزڕاگرتنی ژیانی پڕ لەخەبات و تێکۆشانی هاوڕێ مستەفا یونسی، کۆمیتەی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان مەراسیمێکی شکۆدار سازدەکات لە روژی ۳ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، له کاتژمێر ٥ تا ٨ی ئێوارەلەم ئادرێسەی خوارەوە:

    74 Firavally Court

    Warden Wood Community centre

    Toronto – Canada

     

     

    Share.