بەرەی یەکگرتوو بۆ بەرگری لە گەلی فەلەستین سەبارەت بە تیرۆرکردنی هەڵسوراوێکی کرێکاری لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ڕاگەیاندێکی بڵاوکردۆتەوەو لە بەشێکیدا دەڵێت؛”
بەرەی یەکگرتووی کرێکاران، بە خەم و پەژارە و تووڕەیییەکی زۆرەوە، هەواڵی دوایین تاوانی دەوڵەتی داگیرکەری زایۆنیستی فاشیستی پێگەیشت، کە ژیانی هاوڕێمان ئەیسەر ڕیاز قەردایا، ئەندامی سەندیکای چاپ و ڕاگەیاندن لە شاری غەززە و ئەندامی فیدراسیۆنی گشتی سەندیکاکانی کرێکارانی فەلەستین و سەندیکای خەباتی کرێکارانی فەلەستینی کردە ئامانج. ئەم تاوانە قێزەونە دەچێتەسەر تۆماری قڕکردنی سیستماتیکی دژی گەلی فەلەستین، بەتایبەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان کە ڕۆژانە باجی دەستدرێژی و گەمارۆدان و برسێتی دەدەن.
هاوڕێ ئەیسەر ڕیاز نموونەیەکی تێکۆشان بوو، لە پێشەنگی جەماوەردا وەستابوو، بەرگری لە مافی کرێکاران دەکرد بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە، ئازادی و یەکسانی، هەمیشە لایەنگری دۆزی مرۆڤایەتی بوو لەبەرامبەر هەموو جۆرە ئیستغلال و چەوساندنەوەیەکدا. بەئامانج گرتنی ئەو، هێرشکردنە بۆسەر ڕۆڵی چینی کرێکار لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داگیرکاری فاشیستدا.”
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندنەکەدا دەڵێت:” ئەم تاوانە جارێکی دیکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەو ەکە: شەڕ دژ بە خەڵکی غەززە بەر لە هەموو شتێکی تر شەڕە دژی کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەباتی کرێکارییی ئازادیخوازانە بەشێکی جیانەکراوەیە لە بەرەنگاری دژی داگیرکاری و چەوساندنەوە..”
لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەشدا دەڵێت:” حکومەتەکان و ئیمپریالیزمی جیهانی، لەسەروویانەوە وولاتە یەکگرتوەکان بەرپرسیار دەکەین بەرامبەر بە درێژەکێشانی ئەم قەسابخانەیە، هەروەها بانگەوازی بزوتنەوەی کرێکاری جیهانیش دەکەین دەنگی ناڕەزایەتی دژ بە جینۆساید لە غەززە بەرزبکەنەوەو فراوانترین شێوازەکانی هاوپشتی لەگەڵ چینی کرێکاری فەلەستینی و سەرجەم خەڵکی فەلەستیندا رێک بخەن!”