هەڵسوڕاوانی رێکخراوی سەربەخۆی ژنان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی دژی مدەوەنەی جەعفەری بۆ ئۆکتۆبەر دەدوێن

ئۆکتۆبەر: نوێنەری ئێوە لە خۆپیشاندانی بەغدا دژی مدەوەنەی جەعفەری ئامادەیی هەبوو وە بایەننامەیەکی خوێندەوە، تا چ رادەیەك ئەم خۆپیشاندان و چالاکیەی ژنان دژ بە یاسای جەعفەری و مدەوەنەی شێعی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێوەدا کراوەو تا چ ڕادەیەك ئێوە پەیوەندیتان بەو رێکخراو لایەنانەوە هەیە کە ئەو خۆپیشاندانەیان رێکخست!؟ هەروەها ئێوە لەسلێمانی بۆ پشتیوانیکردن لە ژنانی عێراق چالاکیەکی سیمبولیتان بەڕێوەبرد. ئایا تا چ رادەیەك ئەم جۆرە چالاکیانە دەتوانێ هێزێکی کاریگەری سەراسەری دروست بکات دژی هەموو ئەو یاساو رێسایانەی کە ژنان کۆت و پێوەند دەکات و مافەکانیان پێشێل دەکەن!؟

بەهار مونزیر: هەر لەسەرەتای دەنگۆی هەمواری یاسای باری کەسێتی ئیمە لە کوردستان دەستمان کرد بە کار و چالاکی و لەسەرەتایی دروستبوونی هاوپەیمانی ١٨٨ وەك تۆری ٨ مارس بوینە ئەندام و زۆربەی رێکخراو چالاکوانن چونە ناو ئەو هاوپەیمانیەنەوە و بەکاری سەرەکی خۆمان زانی کە ڕووبەڕووی بوستینەوە، چەندین سەمینار و پێدانی زانیاری لە لایەن یاسایەکانی ناو تۆڕی ٨ مارس ڕێکخرا لە ناو زانکۆ و ڕێکخراوەکان مەترسیەکانی سەر کۆمەڵگای عێراق باسکرا و بە جۆرێك هەتا ئەو ڕادەیە ناوی تۆری ٨ مارسمان بە کاتی کرد بە هاوپەیمانی ١٨٨.

بەشداریمان لە کۆنفرانسی فراوانی شاری بەغداد کرد و لەویش نزیك دوو ساڵ پێش ئێستا لەناو کۆنفرانسەکەدا بەیانی پشتیوانی و هامئاهەنگیمان خوێندەوە . نزیك ١٠ ئەندامی تۆڕەکە بەشداریمان کرد لە بەغداد و نوینەری تۆڕ بەردەوامبوو لە پەیوەندی و لە شاری سلێمانی لەگەڵ هاتنی نوێنەرانی هەوپەیمانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان بۆ بەستن، هەر لەسەرەتای ئەم باسەوە تۆڕی ٨ مارس یەکێك لە چالاکیە فراوانەکانی ڕێکخست لەبەردەم نوسینەگەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی فشار بکەین لەسەر پەرلەمانتارەکان و لەوێش بەڵێنی ئەوەیان دا کە ئەوان دەنگ نادەن بەو پرۆژە پێشنیارە لەو کاتەدا، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاست بوو. هەموو بێدەنگیان هەڵبژراد و لە چەندین جیگا ئیمە ڕەخنەی توندمان گرت. هەتا ئەوەی گەیشتە ئاستی تورەییمان لە پەرلەمانتارە کوردەکان کە خۆتان دەزانن بە سەبەتەیەك یاساوە ڕێکەوتنیکی دوور لە ویستی خەلك کرا. لە تاریکیدا خۆیان ڕێکەتبوون و هیچ کەس باسی لەوە نەکرد کە دەنگیان داوە یاخود ڕیکەوتنی سیاسی کراوە.

تۆڕی ٨ مارس وەك یەکێك لە کارە گرنگەکانی خۆی دەزانیت کە دەبیت هەمێشە دەنگیكی بەرزی هەبیت بەرامبەر بە دەستدریژی بۆ سەر مندالانی عێراق و بەشودانی منداڵ وەك ئەرکی لە پێشینەی کارەکانمانە. هەمان کار لێسەندنەوەی کۆمەلێك ماف لە ژنانی عیراق وەك مافی حەزانە. لە ئیستا بەپێی ئەم مدەوەنە دژی ژن و دژە مرۆڤایەتیە ژنان بێبەرین لەو مافە، ئیمە بەجیا لە ناوخۆ پەیوندیمان بە چەندین جیگای جیهانیەوە کرد وەک پەرمانی یەکیەتی ئەورپا و ئەوەبوو وەڵامیان داینەوە کە ئەوان نیگەرانن لەو یاسایە و ڕەخنە لە عێراق دەگرن، لەگەڵ ئەمانەشدا ئیمە لە نامەکەماندا تیشکمان خستبویە سەر پاراستنی داکۆکیکاران لە مافەکانی ژنان و ئەوەمان بە خاڵێکی گرنگ زانیبوو. ئەوانیش جەختیان لەو بابەبەتە کردبویەوە، بەلام بەداخەوە خۆتان ئاگادارن هاوری یەنار محمد لە ناو شاری بەغداد کرایە ئامانج،،،

سەبارەت بە کاری ئیمە هەر لەسەرەتاوە جاریکی تر بۆ ئەم چالاکیەی شارەکانی عێراق هامئاهنەگ بووین و هەر زوو لیرە بڕیاری کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان دا و ڤیدیۆکەمان بڵاوکرایەوە و نوێنەری تۆڕی ٨ مارس و هاوپەیمانی شاری سلیمانی نەغەدە عوسمان بەشدار بوو بەیاننامەی هاوپەیمانی – تۆری ٨ مارسی خویندەوە لە شاری بەغداد ، ئیمە بەردەوامین لە پەیوەندی و کارکردن ، بەلام لامان گرنگە کاری سەرتاسەری بکریت و بەدڵنیاییەوە لە ڕابردووشدا لە دەرەوەی عێراقیش کاری لەسەر کرا. بەڕای من پیوسیتە ئەم دەنگە ئەوەندە بەهیز بیت هەتا یاساکە هەموار بکرێتەوە لە جیگای ئەو یاسایەکی مەدەنی و مرۆڤدۆست کاری پێبکریت لە دادگاکان، هەتا ئەوە ڕوونەدات ئیمە بەردەوام دەبین و دەبیت لەگەڵ  هەڵسوارانی بزوتنەوەی ژنانی عێراقدا پڵان دادەنێین بۆ کاری داهاتوو… ئەمە کاری لە پێشینەی ئیمەیە…

 

ئۆکتۆبەر: ئێوە لە خۆپیشاندانی ١٦ ئۆکتۆبەر ی بەغدا دژی یاسای جەعفەری و مدەوەنەی شێعی بەشداریتان کرد و وتەیەکتان خوێندەوە وەکو نوێنەری چالاکوانی ژنانی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکەو داواکاریەکانی ژنانی عێراق. ئایا چۆن بوو بڕیارتان دا بەشداری لەو خۆپیساندانەدا بکەن؟ ئایا هیچ جۆر ەپەیوەندی و تەنسیقێك هەبوو لەنێوانتان داو ئێوە ئاگاداری خۆپیشاندانێکی لەوجۆر ەبوون؟ 

نەغەدە عوسمان:  ئامادەبونمان لە خۆپیشاندانەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە بەغداد، بە ئامادەییەوە بو، هەر بۆیە ووتەی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان  پێشوەختە ئامادەکرابو  بە زمانی عەرەبی، ئیمە وەک ڕێکخراوێکی بەرگریکار لە مافەکانی ژنان، بەپێویستمان زانی، دژی دەنگدان بە بڕیاری جەعفەری کە لە پەرلەمانی عێراقدا دەنگی پێدرا  ئامادەبین لەو ناڕەزایەتیەدا، وە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە کۆنەپەرستانەو قێزەوەنە بین، چونکە  بڕیارێکی  لەم جۆرە تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر بە کچانی خوار هەژدەساڵ لەلایەک وە لەوەش خراپتر،بە سەدان ساڵ کۆمەڵگا دەباتەوە دواوە و بەدواشیا هەزاران منداڵ دەکاتە قوربانی،  بۆیە پێویستە بە ئامادەیی و بە توندی لە بەرامبەریدا راوەستینەوە، نابێت ڕێگا بدەین بە زۆر ئەم یاسا بۆگەنە بیسەپێنن.

بونی ئێمە وەک نوێنەری ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان، وە نوێنەرایەتی گروپی ٨ی مارس، هۆکاری  بەهێزی پەیوەندیمانە لەگەڵ تەحالوفی ١٨٨ی بەغداو ڕێکخراوەکانی تری ژنان لە بەغداد و هەندێ شاری تری عێراق، وە ئاگادارین لە هەر کارو چالاکیەک کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان لە بەغداد بەڕێوە دەچێت.

  ئێمە وەک ڕێکخراو لەگەڵ گروپی ٨ی مارس و ئەندامانی تەحالوفی ١٨٨ی هەرێم بەتایبەتی شاری سلێمانی کە هەمیشە پێشڕەوە لە پشتگیری کردن و هاوبەشیکردن لەگەڵ لایەن و ڕێکخراوە ئازادیخوازو یەکسانی خوازەکاندا،   بۆ هەر ڕوداووێکی نەخوازراوی دژ بە ژنان.

ڕێکخراوی سەربەخۆ زۆرترین کارو چالاکیەکانی لەگەڵ گروپی ٨ی مارس بەڕێوە دەبات، ئەم گروپەش لە ئەنجامی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زۆرترین ژمارەی ڕێکخراوەکانی ژنانە لەژێر چەترێکدا، لە پێناو بەرگری لە مافەکانی ژنان لەگەڵ بونی هەرجیاوازیەک لە بەرنامەو بیرو ڕای ئەندامانی ڕێکخراوەکاندا، بەمەرجێک بڕوایان بە ئازادی ژنان هەبێت، لە کۆتایدا هەموان بەرگری لە مافەکانی ژنان دەکەین، کاری لەپێشی گروپەکەش وەستانەوەیە بەرامبەر بە ژن کوشتن کە ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیاد بوندایە، هۆکاری ئەمەش بونی سیاسەتی کۆنەپەرستی و پیاو سالاری و سەپاندنی شەریعەی ئیسلامی و نەبونی یاسایەکی مەدەنی و شارستانی تۆکمەیە بۆ پارێزگاری کردن لە گیا ن و ژیان و پێگەو کیانی ژنان.

 

ئۆکتۆبەر: ناوەرۆکی بەیانەکاتان و پشتیوانیەکەتان چی بوو ئەگەر بە کورتی ئاماژەی پێبکەی و بۆ خوێنەرانی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەری روون بکەیتەوە.

نەغەدە عوسمان:  سەرەتا بوونی ئیمە وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان بۆ خۆی خاڵێکی گرنگ بو بۆ دەسەڵاتی هەردوو لا، کە خەڵکی کوردستان بەگشتی دژی ئەم بڕیارەن و لە بەیاننامەکەماندا بە دژی مدەوەنەی جەعفەری بەروونی ئەوەمان ڕاگەیاند، و بەشێوەیەکی سەرەکی جەختمان لەسەر ئەوە کرد کە:

یەکەم: ئێمە وەک ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە ووتەکانماندا ئەو هەموارکردنە رەتدەکەینەوە و دەڵێین نابێت بە بڕیارێکی کۆنەپەرستانەی ئێوە منداڵانێک کە هێشتا خۆیان پێویستیان بە باوەشی گەرم و جوابدانەوەی داواکاریەکانیانە، ئێوە ژیانیان بگۆڕن بۆ بەرپرس لە خزمەتکردنی ماڵ و بوون بە دایک کە هێشتا وەک خونچەیەکی نە پشکوتون، چ جای ئەوەی بچنە ژیانیکەوە لەگەڵ کەسانێک لە دڕندەیەک نەبێت لە هیچی تر ناچێ. 

 

 دووەم: ڕێکخراوەکەمان بە پەرۆشەوە داوای  هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە دەکات جارێکی ترو بۆ؟  لەبەرئەوەی کە هەموو مافەکانی ژنان لەژێر پێ دەنێت و دەیانکات بە کۆیلەیەکی بێئیرادەی پیاوان. ژنانێك کە جیادەبنەوە لەنەفەقەو هاوکاری بێبەش دەکات، مناڵەکان لە باوەشی گەرمی دایکیان هەڵدەبچرێت. تەنانەت ئەو زەواجانەی کە پێشتر کراون دەتوانرێ بە ئەسەر رەجعی بەپێی بڕیارەکانی ئەم مدەوەنەیە دەسکاری بکەن و ژنان لەمافەکانیان بێبەش بکەن و تاد.

سێهەم: ئەم بڕیارە ئەگەر لە عێراقدا بچەسپێ و کاری پێبکری، ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە کە لە هەرێمیشدا کاری پێبکرێت بەتایبەتی کە لەبەرژەوەندی پیاوانێکە کە دەیانەوێ کچی مناڵ و لەدەرەوەی داگا مارە بکەن و چەند ژن بێنن و… تاد.   هەروەکو فەزایەکی کۆنەپەرستانەو دژە ژن پەرەپێدەدات و پاساوێكی باش دەداتە دەستی کەسانی کۆنەپەرست و خێزانە دواکەوتوەکاندا بۆ توندکردنەوەی بێمافی کچەکان و ژنەکانیان.

 

 

Share.