هاورێ مستەفا یونسی جێیهێشتین!

    بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەی قووڵەوە، دۆێنی ئیوارە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٦ هاورێ مستەفا یونسی، کادری هوشیار و ماندو نەناسی حزب و خەباتکارێکی پەیگیری رێگای ئازادی و یەکسانی، دوایی ململانێیەکی سەخت لەگەل نەخۆشیدا لە یەکیك لە نەخۆشخانەکانی شاری تورنتۆ لە ولاتی کەنەدا، چاوی لەیەک ناو جێیهیشتین.

      هاوڕێ مستەفا یونسی کادری بەرجەستەی حیزب وڕاوێژکاری کۆمیتەی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان  وهاوکات  ئەندامی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بوو لە کەنەدا. لە چەندین بۆنەو کۆبوونەوە وچالاکی سیاسیدا لەریزی پیشەوە راوەستاوەو لەروانگەی چینی کریکارەوە دژی سیستەمی زالمانەی سەرمایەداریی و بەدژی بێمافی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و دژ بە چەساندنەوەو نایەکسانی لێبڕاوانە تێکۆشاوەو بۆ یەک ساتیش نەسرەوت.

    هاوڕێ مستەفا نموونەی درەوشاوەی مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و بەئەمەک بوو کە هەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەوە هەموو تەمەن و ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ خەبات لەپێناو ئازادی و یەکسانی و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازادی کۆمۆنسیتیدا. بۆ ئە و ئامانجەش سەرەتا لەریزەکانی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە دەستی بە خەباتی سیاسی- چەکداری کردو دواتریش درێژەی خەباتی لەناو بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کریکاریدا بەردەوام بوو. دوا وێستگەی خەباتی کۆمۆنیستی هاورێ مستەفا حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان بوو، کە تا ساتەکانی ژیانی یەکێك بو ولە کادرە هوشیارو هەڵسوڕاوەکانی لە ووڵاتی کەنەدا. هاوری مستەفا هەمیشە بە بوێرییەوە بەشداری لە هەموو جۆرە چالاکیە جیاوازەکانی خەباتی سیاسی، نهێنی و چەکداریدا کرد و تا دوایین ساتەکانی ژیانیشی  لەنیو کۆری خەباتی داکۆکی لە ئازادی یەکسانی وەفادار بوو بە ئامانجە بەرزەکانی چینەکەی بەردەوام بوو.

    ئێمە لە کۆمیتەی ڕابەریی ڕێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ، بەهۆی لەدەستدانی ئەم هاورێ ئازیزەمانەوە، لە سەرجەم هاوڕێیان، دۆستان ، خۆشەویستان، مناڵەکانی و کەسوکاری هاوڕێ مستەفا پڕ بە دل سەرەخۆشی دەکەین. هەروەکو بەدرێژەدان بە رێبازی هاورێ مستەفا وەفاداری خۆمان بۆ هاورێ مستەفا و خەباتی کۆمۆنیستی و یەکسانیخوازی ئەو دووپات دەکەینەوە. یادی هاوڕێ مستەفا لە ویژدانی خەباتکارانەماندا بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

    لەکۆتاییدا  بەئاگاداری هەموو هاورێ و دۆستانی هاورێ مسەفا ڕادەگەیەنین کە رێورەسمی ناشتنی تەرمی هاورێ مستەفاو هەروەها مەراسیمی رێزنان لە ژیان و خەباتی هاورێی ئازیزمان لە رۆژانی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت. لە زووترین کاتدا،  کات و شوێنی هەردوو مەراسیمەکەتان بە ئاگاداری دەگەیەنین.

    یادی هاوڕێ مستەفا یونسی هەمیشە بە زیندویی لە دڵماندا دەمێنێتەوە و ڕێگەی خەباتی بەردەوام دەبێت.

    کۆمیتەی ڕابەریی ڕێکخراوی دەرەوەی حیزب

    ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

     

    Share.