خۆپیشاندانی بەردەم سەفارەتی عێراقی لەلەندەن بەدژی تاڵانکاری و گەندەڵی!

    ئەمڕۆ بەردەم سەفارەتی عێراقی بووە شوێنی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی تاڵان و گەندەڵی لە عێراق و کوردستان. خۆپیشاندەران خوازیاری ئەوەبوون کە دەبێ سەرجەم تاڵانکارو گەندەڵ و مافیاکانی عێراق کوردستان دەستگیر بکرێن و دادگایی بکرێت، هەروەها داویان کرد کە ناکرێ حەملەی گەندەڵی تەنها بە دەستگیرکردنی چەند گەندەڵکارێکی بچووک کۆتایی بێت و سەرە گەورەکانی گەندەڵی و تاڵانکاری دەرباز ببن و ببنە پاڵەوانی دژی گەندەڵی! هەروەها داوایان کرد کە دەبێ حەملەی گەندەڵی بەرپرسانی هەرێم و سەرانی پارتی و یەکیتی و هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بگرێتەوە و سەرجەم ئەو پارەو موڵکانەی دەستیان  بەسەردا دەگیرێت بگەڕێتەوە بۆ خەزینەی گشتی و بەشێوەی شەفاف بۆ خزمەتگوازری گشتی و ئاوەدانکردنەوەو دەرفەتی کار بۆ گەنجان و ..تاد. خەرج بکرێت.

    خۆپیشاندانەکە لەسەر بانگەوازی رێکخراوی داکۆک بانگەوازی بۆکرابوو وە لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە پشتیوانی لێکرابوو. شایانی ووتنە ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەرانی کوردو ئەندامانی رێکخراوی داکۆك و ژمارەیەك هاورێ و دۆستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی بەشداربوون.

    هەریەکە لە موحسین کەریـم سەرنوسەری بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەرو نوری بەشیر لێپراسراوی رێکخستنی بەریتانیای حزب وتاریان پێشکەشی خۆپیشاندەران کردو پیداگریان لەسەر ئەوە کرد کە بۆئەوەی پرۆسەی ئاشکراکردن و دەستگرتن بەسەر ئەو تاڵانی و دزیەی کە سەرانی گەندەڵی دەسەڵات لە عێراق و کوردستان و سزادانی تاڵانچیان بەسەرکەوتن بگات، دەبێ خەڵکی عێراق وکوردستان هێزی خۆیان بهێننە مەیدان و تەنها جەماوەری عێراق و کوردستان خۆیانن کە دەتوان کۆتایی بە گەندەڵی بهێنن و داهاتی عێراق و کوردستان بۆ بەرژەوەندی خەڵك بەکاربەرن….

    Share.