ژنانی ئەفغانستان پێویستیان بە پشتیوانی ئازادیخوازان هەیە!
دەسەڵاتی ئیسلامی فاشست و دژی ژن و دژی ئازادی تاڵیبان لە ئەفغانستان، کە دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ شەڕ وکاولکاری ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە بەناوی شەڕ لە دژی تیرۆرەوە، دوبارە دەسەڵاتی ئەفغانستانیان ڕادەستکرایەوە، بەردەوامن لە سەپاندنی یاسا پڕتوکاوەکانی ئیسلام و بێمافکردنی ژنان و کچان لە سەرەتاییترین ماف و ئازادیەکانیان. مافی خویندن و فێربوونیان لە کچان سەندۆتەوەو ژیانی ژنانیان کردۆتە دۆزەخێکی واقعی لەسەر زەوی و کۆمەڵگای نوقمی تاریکی و بێمافی و نەبوونی کردۆتەوە.
لەدرێژەی تاوانەکانیدا دژی ژنان و ماف و ئازادیەکانیان، ھەفتەی ڕابردو بە دڕندانەترین شێوە ژنان و پیاوانێکی ئازادیخوازی بە بەرچاوی کامێراکانەوە کۆمەڵکووژ کرد کە ھاتبوونە سەر شەقام و داوای مافی (خوێندن و ژیان و ئازادی) یان بۆ ژنان دەکرد.
نانێ ئەم تاوانە دڕندانەیە بە بێ وەڵام بمێنێتەوە لەلایەن بەرەی یەکسانیخواز و ئازادیخوازی جیهانەوە. نابێ ژنانی ئەفغانستان بە تەنیا جێبھێڵین، دەبێ بە ھەرشێوەیەک و لەھەرشوێنێک ئیمکانی ھەیە دژی ئەم تاوانەی تاڵیبان و تاوانەکانی دیکەی دژ بە ژنان و سەرکوتکردن و بێمافکردنیان دەنگ ھەڵبڕین. دەبێ فشار بۆ نەتەوە یەگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بھێنین کە دژی دەسەڵاتی کۆنەپەرست و دژە ژنی تاڵیبان و بۆ پشتیوانی لە ژنانی ئەفغانستان بێنە دەنگ.
هەر لێرەوە داوا لە سەرجەم یەکسانیخوازان و ئازادیخوازان و لایەنگرانی ماف و ئازادیەکانی ژنان دەکەین کە بەشداری لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانەدا بکەن کە لە شاری ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید و ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج و شیکاگۆ و واشنتۆن لە ئەمریکا بەڕێدەخرێن لەدژی تاڵیبان و بۆ پشتیوانی لە خەباتی ژنانی ئازادیخوازی ئەفغانستان لەپێناومافی: خوێندن و ژیانێکی یەکسان و ئازادی.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، ڕێکخراوی دەرەوە
١٧ ی حوزەیران/ جونی ٢٠٢٦
